بەشەخۆراكی پێنج ملیۆن كەس دەبڕدرێت



عێراق بەنیازە چاكسازی لە كۆبۆنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییاندا بكات و لەو چوارچێوەیەشدا بەشەخۆراكی مانگانەی پێنج ملیۆن هاوڵاتی دەبڕدرێت.

ستار جابری، بریكاری كارگێڕی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بەشە خۆراكی 40 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی دابین دەكات، بەڵام نزیكەی پێنج ملیۆن هاووڵاتی بەشەخۆراك وەردەگرن و لەدەرەوەی عێراق دەژین.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، بڕیاری بڕینی بەشەخۆراكی مانگانە كۆچكردووان و ئەوانەی لە هەندەران دەژین و خاوەن كۆمپانیا زەبەلاحەكان دەگرێتەوە و بڕیارەكەیان بەسەردا جێبەجێدەكرێت.

ئەوەش دەڵێت، وەزارەتی بازرگانی ناچارە ئەو بەشە بۆ هەمووان خەرج بكات، چونكە هیچ داتابەیسێك نییە و ناو و ناونیشانی ئەو كەسانەی لەدەرەوەی وڵاتدا دەژین بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە و كۆچ و كۆچبەران وەردەگیرێت، بەڵام هێشتا لیستێكی راستەقینەمان بۆ ئامادە نەكراوە كە دەتوانرێت پشتی پێ ببەستین.

پەپجی مۆبایل وەشانی 2.3  ڕادەگەیەنێت
پێت پەپجی مۆبایل وەشانی 2.3 ڕادەگەیەنێت
عیراق، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت
دوات عیراق، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت