توێژەران لە زانكۆی كامبریدج-ی بەريتانی هۆشداریی دەدەن لە “وێرانكارییەكی جیهانی كە بەمزوانە ڕوو لە مرۆڤایەتی دەكات” لەحاڵەتی تەقینەوەی گڕكانی چیای میرابی لە ئەندۆنیسیا.
توێژەران دەڵێن، ئەو وێرانكارییەی گڕكانەكە دروستی دەكات، دەبێتە مایەی داڕمانی ئابوری جیهانی، و كاریگەریی لەسەر پلەكانی گەرما، و كەمبوونەوەی خۆراكی جیهانی دەبێت.
زانیارییە بنەڕەتییەكان
میرابی چیایەكی گڕكانە و دەكەوێتە نێوان هەردوو ناوچەی جاوەی ناوەڕاست و یۆجیاكرتا لە ئەندۆنیسیا و نزیكەی 1817 كلم لە نۆكەندی مەلەگاوە دوورە.
نۆكەندی مەلەگا بریتییە لە ڕێڕەوێكی ئاوی لە باشووری خۆرهەڵاتی ئاسیا، لەنێوان نیمچە دوورگەی مالیزیا و دوورگەی سۆمەترەی ئەندۆنیسیا، ساڵانە 90 هەزار كەشتی پێدا تێدەپەڕێت كە دانەوێڵەو و نەوتی خاو و كاڵا و پێداویستی جیاجیا هەڵدەگرن.
چی ڕوودەدات گەر گڕكانەكە بتەقێتەوە ؟
تیمێك لە زانكۆی كامبریدج ڕاپۆرتێكی ئامادەكردووە و بەشێوەیەكی ورد سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان دەخاتەڕوو، گەر گڕكانەكەی “چیای میرابی لەخەو بائاگابێتەوە”، ڕووداوەكانیش لەمانە پێكدێن:
-دروستبوونی هەورێك لە خۆڵ بە بەرزی نزیكەی 34 كلم لەسەر ڕێڕەوی ئاوی “مەلەگا” كە خزمەت بە لەسەدا 40ی بازرگانی جیهانی دەكات، زەویش بە “زستانێكی گڕكانی” بۆ ماوەی 3 ساڵ دادەپۆشێت.
-دابەزینێكی زۆری پلەی گەرما كە دەبێتە مایەی كەمبوونەوەی خۆراكی جیهانی و هەڵاوسان و تێكچوونی ژینگە و كەشوهەوا، ئەمەش تێچووەكەی لەسەر جیهان نزیكەی 2,51 ترلیۆن دۆلار دەبێت.
-هەورە خۆڵاوییەكە لە دووری چەندان كیلۆمەتر لە گڕكانەكەوە بەرەو فڕۆكەخانە جیاجیاكانی ناوچەكانی ئەندۆنیسیا و مالیزیا و سەنگافورە دەچێت، ئەمەش دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی چالاكی فڕۆكەوانی كە بە یەكێك لە زۆرترین كایە ئاسمانییە قەرەباڵغەكان لە جیهاندا دادەنرێت.
-دەكرێت ببێتە مایەی ڕاگرتنی گەشتیاری لە هەموو وڵاتان، بەواتای لەدەستدانی چەندان ملیار دۆلار، چونكە تەنیا گەشتیاری 3.35 ملیار دۆلار بۆ ئەندۆنیسیا دەستەبەر دەكات.