نرخی نەوت بەرزبۆوە



نرخی نەوت لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، بەمەش بۆ دوو هەفتە لەسەر یەك دەستكەوتی هەفتانەی تۆماركرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 1.7% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 87.63 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تكساس بەڕێژەی 1.2% بەرزبوونەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە بە 81.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی زانیارییەكانی Baker Hughes سەكۆكانی گەڕان بەشوێن نەوت لە ئەمریكا بە نزیكەی 10 سەكۆ لەم هەفتەیەدا پاشەكشەيان كردووە بۆ 613 سەكۆ.

زانیارییەكانی ئیدارە گشتی گومرگەكانیش لە چین ئاشكرایان كرد، هاوردەكردنی نەوتی خاوی ڕووسی لەلایەن پەكینەوە، لە ساڵی 2022 بەڕێژەی 8% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە 1.72 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا.

پارتی: سێ‌ ئاستەنگ لەبەردەم ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە
پێت پارتی: سێ‌ ئاستەنگ لەبەردەم ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە
“دایكی بۆ شت كڕین ناردیە ماركێت، بەڵام دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر”
دوات “دایكی بۆ شت كڕین ناردیە ماركێت، بەڵام دەستدرێژی سێكسی كرایە سەر”
پەیوەنیدر