پارتی: سێ‌ ئاستەنگ لەبەردەم ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە


ساڵح عومەر، كادری دەركەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان پێیوایە هەرێم هەنگاوی باشی هەڵناوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، “سێ‌ كێشە”ش ئاشكرا دەكات كە بە بۆچوونی ئەو، ئاستەنگن لەبەردەم گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی نێوان هەردوولا لەبارەی بودجەی 2023.

ساڵح عومەر لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) ڕایگەیاندووە”لێكگەیشتن هەیە لەبارەی بودجەوە، بەڵام سێ‌ كێشە هەن بونەتە ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی”.

بە وتەی ئەو كادرەی پارتی”دەركەوتووترین ئەو كێشانە، بڕی ئەو نەوتەیە كە هەرێم ڕادەستی دەكات، لەگەڵ مافی حكومەتی هەرێم لە هەناردەكردنی نەوت و غاز، و قەرزەكانی كۆمپانیا نەوتییەكان و بانكەكان لەسەر حكومەتی هەرێم”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر پەرلەمانی عیراق دانیشتنەكانی خۆی دەستپێكردەوە، لە دوای پشووی خۆی كە مانگێكی تەواوی خایەند، پێشبینییەكانیش ڕوو لەوەن پرۆژە یاسای بودجەی 2023 لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا بگاتە پەرلەمان.

 

دۆلار بەرزبووەوە
پێشت دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوت بەرزبۆوە
دواتر نرخی نەوت بەرزبۆوە
پەیوەندیدار