مووچەی وەزیرەكان كەمدەكرێتەوە



سەرۆكوەزیرانی عێراق، مووچەی وەزیرەكانی حكومەت بە بڕی 2 ملیۆن و نیو دینار بۆ هەر یەكێكیان كەمدەكاتەوە.

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەنیازە بڕی دوو ملیۆن و نیو لە مووچەی سەرجەم وەزیرەكان ببڕێت و 20 باڵیۆزخانەی عێراق لە 20 وڵاتی جیاواز دابخات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17\11\2022 ڕۆژنامەی مەدا لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرایكرد، “بەهۆی ئەوەی هاووڵاتی عێراقی لەو وڵاتانە ناژین یانیش ژمارەیان زۆر كەمە، محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریداوە 20 باڵیۆزخانە لە 20 وڵاتی جیاواز دابخات”.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەكە، “خەرجی باڵیۆزخانەكان 200 ملیار دینارە و باڵیۆزخانەی عێراق لە كینیا یەكێكە لەو باڵیۆزخانانە كە 30 كارمەندی هەیە، ئەمە بەزانینی ئەو راستیەی كە تەنیا چوار هاووڵاتی عێراقی لەو وڵاتە هەیە”.

باس لە ئەوەش كراوە، كەمكردنەوەی مووچەی وەزیرەكان بەشێكی ترە لە پلانەكەی محەمەد شیاع سوودانی، چونكە ئەو سەرۆكوەزیرانە نوێیە بڕیاریداوە لە مووچەی هەر وەزیرێك یان هەر كەسێكی تر كە ئەو پلەیەی هەیە دوو ملیۆن و نیو دینار كەمبكاتەوە”.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری یەكێك لە وەزیرەكانی كابینەكەی سوودانی كە نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكات ئەوەشی خستووەتەڕوو، “مووچەی وەزیر 6 ملیۆن و 500 هەزار دینارە بەمشێوەیە، 4 ملیۆن مووچەی بنەڕەتی، دوو ملیۆن و 500 هەزار دینار دەرماڵە، مووچەی بریكاریش 6 ملیۆن و 800 ملیۆن دینارە، سەرۆكایەتییەكانیش 10 و 11 و 12 ملیۆن دینار، لە بڕوانامەی بەكالۆریۆسەوە تا دكتۆرا”.

عیراق، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت
پێت عیراق، دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێت
هۆكاری سڕبوونی پەنجەكانی دەست چی یە؟
دوات هۆكاری سڕبوونی پەنجەكانی دەست چی یە؟