پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ چەك لە جۆری دەمانچە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لەچالاكییەكداو لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك كە لەسەر ڕێگای زەڕایەن-سلێمانی تەقەی لێكرابوو، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
هەروەها لە چالاكییەكی ترداو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە توانرا تۆمەتبارێكی تر دەستگیربكرێت كە هەڕەشەی كوشتنی لە هاوڵاتییەك كردبوو .
پۆلیس دەشڵێت، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (س.ع.ع و ھ.ن.م ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دەستیشگیراوەبەسەر سێ چەكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتباران بووە .