حکومەتی هەرێم: لەرێگەی بانكی نیشتمانەوە پێشینەكان بۆ هاووڵاتییان دەستپێدەکەینەوە



بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم بۆ کردنەوەی بانکی نیشتیمان بە سەرمایەی 250 ملیار دینار چاوەڕێی مۆڵەتی بانکی ناوەندی عێراق دەکات، ئەگەر ئەو بانکەش بکرێتەوە پێشینەكان بۆ هاووڵاتییان دەستپێدەکاتەوە و کاریگەریشی لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار دەبێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان لە هەرێمی كوردستان بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندوە،كردنەوەی بانكی نیشتمان لە هەرێمی كوردستان، دەتوانێت هۆکارێک بێت بۆ کردنەوەى پێشینەكان بۆ هاووڵاتیان و واڵاکردنی دەرگا بۆ بانكەكان تا بکرێنە سیستەم و بە بانکە عێراقى و جیهانییەکان ببەسترێنەوە و ئەمانەش هەمووى هۆکارن بۆ گەشەسەندنى ئابوورى و بەهێزکردنى سیستەمى بانکى لە هەرێمەکەمان.

دەشڵێت:”بانكی نیشتمان بانكێكی حكومییە، بە یاسای بانكی ناوەندی عێراقی دادەمەزرێت، ڕێكارەكانی دامەزراندنی دەست پێ كراوە و كارەكانی لە هەرێم بە سەرمایەى نزیک بە ٢٥٠ ملیار دینار كۆتایی هاتووە، و ٢٥ ملیار دیناریشمان بە کاش لە بانكی ناوەندی عێراقی لە هەولێر داناوە، تەنیا لەسەر بانكی ناوەندی عێراقی ماوەتەوە كە مۆڵەتمان پێ بدات بۆ ئەوەی كارەكانمان ئەنجام بدەین و دەست پێ بكەین”.

ئاماژەی بەوەشکردوە كە مۆڵەت لە بانكی ناوەندی عێراقی وەردەگرین، واتە هەموو ئەو كارانەی بانكی ناوەندی عێراقی ئەنجامی دەدات لە رووی رێنمایی و یاساوە ئێمەش لە بانكی نیشتمان جێبەجێی دەكەین، سوودەکەشى ئەمانەن:
ـ گشت پێشینەكان بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەكاتەوە.
ـ دەرگا وڵا دەكات تا بانكەكانی هەرێم بكرێنە سیستەم.
ـ واڵاکردنە دەرگا بەڕووی دەرەوە و جیهان
ـ کارکردن لەگەڵ ئەو بانكە نێودەوڵەتیانەی ئێستا كارمان لەگەڵ ناكەن
ـ لە هەرێمى کوردستان ٩٤ بانك هەیە، بە کردنەوەى بانكی نیشتمان، ڕێژەی بەشێک لە فەرمانبەران كەم دەبێتەوە.
ـ بانكی نیشتمان ده‌بێته‌ دەرگایەک بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و دروستبوونی متمانە بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی.

ـ مانگانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری پاره‌ی نه‌وت لە ڕێگەى بانکە ئەهلییەکانەوە بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج ده‌كرێت، بانکى نیشتمان ئەمەش چارەسەر دەکات.

راشیگەیاند، ئێستا بەهای دۆلار رۆژانە لە بەرزبوونەوەدایە، هەموومان دەپرسین ئایا هۆكار چییە، هۆكارەكەی ئەوەیە بانكی ناوەندی ڕێژەیەكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕ، ئەگەر ئێمە ئەندام بین لە بانكی ناوەندی عێراقی و بە یاسا مۆڵەت وەربگرین، ئەو كاتە بانكی ناوەندی عێراقی ڕێژەیەك لەو دۆلارە دەداتەوە بە بانكی نیشتمان و ئێمەش لە هەرێمی كوردستان دەیخەینە بازاڕ، وه‌رگرتنی دۆلار له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراقی و خستنه‌ بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی نرخی دۆلار.

” ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە هاووڵاتییەک کردبوو”
پێت ” ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە هەڕەشەی کوشتنی لە هاووڵاتییەک کردبوو”
سوید  چەک رەوانەی ئۆکراین دەکات
دوات سوید چەک رەوانەی ئۆکراین دەکات
پەیوەنیدر