پزیشكێك باس لە سڕبوونی پەنجەكانی دەست دەكات.
هۆكار و نیشانەكانی:
هۆكارەكانی:
تا ئێستا هۆكارێكی دیاریكراوی نییە، بەڵام ئەم كەسانەی خوارەوە زیاتر تووش دەبن.
1- ئافرەت زیاتر لە پیاو.
2-قەڵەوەكان
3-ئافرەتی دووگیان
4- نەخۆشی ڕۆماتیزم
5-تەمەڵی ڕژێنی دەرەقی
6- بە تەمەندا چوون
7-پەككەوتنی گورچیلە
8- ئەو ئیشانەی جووڵەی دەستی زۆرە
9-خواردنەوەی كحول و جگەرەكێشان.
10- نەخۆشی شەكرە.
نیشانەكانی:
-ئازار و سڕبوونی پەنجەكانی دەست جگە لە پەنجەی بچووك نیوەی پەنجەى ئەڵقە، زۆر جار نەخۆش خۆی هێڵكاری ئەو پەنجانە دەكات كە تووشی سڕبوون دەبن.
-ئازارو سڕبوونی پەنجەكان لە شەودا، بەتایبەتی زۆر جار نەخۆش لە خەو هەڵدەستێنێت.
-بێهێزی دەست و نەتوانینی جێبەجێكردنی كاری ڕۆژانە.
د. عومەر عەبدوڵا كافرۆشی
پسپۆری نەشتەرگەری ئێسك و شكان و نازۆر و گۆڕینی جومگەكان