“بەدواداچوون بۆ 400 ملیارەكە دەكەم”



تا ئێستا بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكەی هەرێم لەلایەن بەغداوە یەكلا نەكراوەتەوە، وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە داڤۆسەوە دەڵێت،” كە گەڕامەوە بۆ عێراق بەدواداچوون دەكەم”.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن، لە داڤۆس لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی ڕووداو لە باسی ناردنی 400 ملیارەكەی هەرێم، دەڵێت، ئەو بڕە پارەیە لە رێگەی بانكی بازرگانییەوە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، دەشڵێت، “دوای گەڕانەوەم بۆ عێراق بەدواداچوون بۆ بابەتی 400 ملیارەكە دەكەم.”

لەبارەی كێشەكانی پارتی و یەكێتییەوە، فوئاد حوسێن دەڵێت، “پێویستە كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی چارەسەر بكرێن.” هەروەها دەشڵێت، “دەبێت ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و بگەینە قۆناغی یەكڕیزی.”

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی هەیە و بەهۆی “پەیوەندییە بەهێزەكانی دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە بەغدا بگێڕێت.”

سوید  چەک رەوانەی ئۆکراین دەکات
پێت سوید چەک رەوانەی ئۆکراین دەکات
لە سلێمانی ئاگر كەوتەوە
دوات لە سلێمانی ئاگر كەوتەوە
پەیوەنیدر