تەرمی پێنج هاووڵاتییەكەی دهۆك گەڕێنرانەوە



تەرمی ئەو هاووڵاتییانەی كەئەندامی دو خێزان بوون لە باكوری كوردستان كوژران، گەڕێنرانەوە هەرێم و لە دوو شوێن بەخاك دەسپێردرێن.

دوێنێ پێنجشەممە لە شاری نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باكوری كوردستان، دەستڕێژی گولـلە لە پێنج هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كرا كە خەڵكی دهۆك بوون و ئەندامی دوو خێزان بوون، لە ئەنجامدا هەر پێنج هاوڵاتییەكە كوژران.

بەپێی زانیارییەكان، تەرمی واحیدە حەیدەر و  ئەحمەد جەلالەدینی كوڕی لە ناحیەی شیلادزێ بەخاك دەسپێردرێن.

تەرمی عەبدوڵا ساڵح، چیمەن شاهینی خێزانی و هندرێن عەبدوڵای كچی لە كۆمەڵگەی باگێڕا بەخاك دەسپێردرێن.

كەسوكاری هەردو خێزانەكە داوا دەكەن لێكۆڵینەوەی خێرا لە هۆكاری ڕووداوەكە بكرێت و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەندرێن.

May be an image of 5 people and people standing

May be an image of 5 people and people standing

 

27 هەزار مریشك سووتان
پێت 27 هەزار مریشك سووتان
“هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبونەوەکان”
دوات “هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبونەوەکان”
پەیوەنیدر