بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی دۆخی هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵك و پاراستنی هەرێمەكەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێك بێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك نەوەك ترازان و دووركەوتنەوە.

سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناكرێت و بەرپرسیارێتی گەورەمان بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان لەسەر شانە.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەكانەوە هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سیاسی و ئابووریی ئاڵۆزدا تێپەڕی و کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکە خۆشەویستەکەمان بەجێهێشت. ئەمەش خواستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان نەبووە و هەرگیز ئەو خەڵکە تێکۆشەر و خۆڕاگرەمان بە شایستەی نائومێدبوون لە دۆخەکە و دروستکردنی دوودڵی لەناویاندا نەزانیووە.

‏‎ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لەپێناو ژیانی خەڵک و پاراستنی هەرێمەکەمان دەمانەوێت هەنگاوی دیبلۆماسی و بونیادنەرانە بنێین و سیاسەت ئامرازێک بێت بۆ خزمەتکردنی خەڵک نەوەک ترازان و دوورکەوتنەوە. ئاشكراشە بژاردەی سەرەكی ئێمە هەمیشە تەبایی و یەكڕیزی بووە و بەهەمووشێوەیەك دژی ناكۆكی و دووبەرەكی وەستاوینەتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاندووە، یەكێتی دەیەوێت لەپێناو گوزەرانی خەڵک و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، دۆخەکە بەرەو ئارامی و ئاشتەوایی ببات. سیاسەت بۆ ئێمە بریتیبووە لە بەهێزیی کورد و سەربەرزی خەڵکەکەی، لەم رێڕەوە مێژووییە لانادەین و درێژەی پێدەدەین. دەرگامان بۆ هەموو هێز و لایەنێك كراوەیە كە دەیەوێت بە رۆحێكی كوردانە و دوور لە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی كار بۆ چارەسەركردنی بنچینەیی كێشەكان بكات و خزمەتی هاوڵاتییان بكات بەبێ جیاوازی.

‏‎”دەبێت هەموومان ئەو راستییە بزانین کوردستان ئەو کاتە بەهێزترە کە متمانە لەنێوان هێزە سیاسییەكاندا هەبێت و پێكەوە لەپێناو كوردستان و خەڵكەكەی خەبات بكەین. پێویستە تێبگەین سیاسەت بە عینادی و ناوزڕاندن ناکرێت و بەرپرسیارێتی گەورەمان بەرامبەر خاك و خەڵکەکەمان لەسەر شانە” بافڵ جەلال تاڵەبانی وادەڵێت.

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆخی ئەمڕۆی هەرێم نەخوازراوە و سیاسەت بەمشێوەیە خزمەت بە هیچ کەسێک ناکات. خەڵک، هێزە سیاسییەکان و كەسایەتییە سیاسی، ئاینی، كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكانیش داوای چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانمان لێدەکەن. دروستكردنی پشێوی و هەڵای میدیایی هەرگیز هۆكارێك نەبووە بۆ دڵخۆشكردنی خەڵك، بەڵكو ئامرازێك بووە بۆ نائومێدكردنیان لە كۆی هێزە سیاسییەكان و پرۆسەی حوكمڕانی لە وڵاتدا.

“هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبونەوەکان”
پێت “هەوڵێک لە ئارادایە بۆ گەڕانەوەی تیمی وەزاری یەکێتی بۆ نێو کۆبونەوەکان”
عێراق بووە پاڵه‌وانی جامی کەنداو
دوات عێراق بووە پاڵه‌وانی جامی کەنداو
پەیوەنیدر