كۆمەڵی دادگەریی؛ ئەركی حكومەتی هەرێمە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شاری ماردین بكات



‏وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان‏ ڕایدەگەیەنێت ، بە ‏ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەزانن كە بەگرنگی و ‏جدیەتەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكەی شەهیدبوونی پێنج هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لە لە شاری ماردین و بە ‏شێوەیەكی دڕندانە بكات .

وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، لە كاتێكدا هاوخەمی خۆیان بۆ ‏كەسوكار و خانەوادەی قوربانییەكان دەردەبڕن، بە ‏ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی دەزانن، كە بەگرنگیی و ‏جدیەتەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكات.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان :
نیگەرانیی قوڵی خۆمان بۆ گیانلەدەستدانی ئەو پێنج ‏هاووڵاتیەی شاری دهۆك دەردەبڕین، كە لە شاری ماردین و بە ‏شێوەیەكی دڕندانە شەهید كران. لە كاتێكدا هاوخەمیی خۆمان بۆ ‏كەسوكار و خانەوادەی قوربانیەكان دەردەبڕین، بە ‏ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی دەزانین كە بەگرنگیی و ‏جدیەتەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكات و خاوەندارێتیی ئەو هاووڵاتیانە بكات. هاوكات جەخت لە دەوڵەتی توركیا بكاتەوە بە زوویی هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو ‏تاوانە دڕندانەیە بۆ ڕای گشتی ئاشكرابكات و ڕووبەڕووی سزای یاساییان بكاتەوە.
وتەبێژی كۆمەڵیی دادگەریی كوردستان‏
19/1/2023

سوننەكان بێ‌ سەركردەن
پێت سوننەكان بێ‌ سەركردەن
عێراق لەسەر ڕووداوەكەی مێردین هاتەدەنگ
دوات عێراق لەسەر ڕووداوەكەی مێردین هاتەدەنگ
پەیوەنیدر