باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق گرنگە دەرفەتی كار بڕەخسێنێت و گرینگی بە ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا بدات.
ئەلینا رۆمانوڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە كۆنفڕانسی زانكۆی ئەمریكی -كوردستان لە دهۆك ڕایگەیاند ئەركی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عێراقدا كار بكەین و پشتیوانی حكومەتی ئێستای عێراق بین، ئەوەش گرینگە كە ئێستا عێراق حكومەتی هەیە.
ڕاشیگەیاند ئێمە پشتیوانی حكومەتی نوێی عێراقین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.
دەشڵێت ئێران سەروەری خاكی عێراق پێشێل دەكات و دەستوەردان دەكات لەوڵاتەكەدا، ئێران دراوسێی عێراقە و كاریگەری خۆی دەبێت.