قوباد تاڵەبانی: سوپاسی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكات



جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سوپاسی ئەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەكات، كە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانەوە بە جینۆساید ناساند.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە بارەی بە جینۆساید ناساندنی كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیا پەیامێكدا ڕایگەیاندووە، كە ئەم هەنگاوەی ئەڵمانیا پاڵپشتییەكی بەهێز دەبێت بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی كۆمەڵكوژییەكە و پاراستنی ئێزدییەكان لە داهاتوودا.

دەقی پەیامەكەی :
بەڕێز و پێزانینی زۆرەوە لەو هەڵوێستەی پەرلەمانی ئەڵمانیا دەڕوانین كە كۆمەڵكوژیی ئێزدییەكان لەلایەن تیرۆریستانەوە بە جینۆساید ناساند.
ئەم هەنگاوە پاڵپشتییەكی بەهێز دەبێت بۆ بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی كۆمەڵكوژییەكە و پاراستنی ئێزدییەكان لە داهاتوودا، لە هەمانكاتدا یارمەتیدەرێكی باشیش دەبێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال و زووتر گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێد و ناوچەكانی خۆیان.

بەهای لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوويی بەرامبەر بە دۆلار تۆماردەكات
پێت بەهای لیرەی لوبنانی دابەزینی مێژوويی بەرامبەر بە دۆلار تۆماردەكات
حالەتەكانی جیابوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە
دوات حالەتەكانی جیابوونەوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوویان لە بەرزبوونەوە كردووە
پەیوەنیدر