بریندارەكەی هێرشەكەی مێردین گیانی لەدەست دا



 

بریندارەكەی هێرشەكەی ئەمڕۆی پارێزگەی مێردینی باكووری كوردستان گیانی لەدەست دا.

شەوی ڕابردوو لە شاری نسێبینی سنووری پارێزگەی مێردینی باكووری كوردستان كەسێك هێرشی كردووەتە سەر ئۆتۆمبێلێك و دەسڕێژی گوللەی لێكردووە، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەشدا چوار كەس كوژراون و كەسێكی دیكەش بریندار بوو، كەمێك لەمەوبەر ئەو بریندارەش گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، قوربانییەكان لە بنەماڵەیەكن و خەڵكی شاری دهۆكی باشووری كوردستانن.

پارێزگاری مێردین لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لەسەر هێرشەكەی نسێبین چوار كەسیان دەستگیركردووە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ڕووداوەكەی سنووری مێردینی باكووری كوردستانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند“لە كاتێكدا بە توندی ئەم تاوانە سەركۆنە دەكەم، داوا لە حكومەتی توركیا دەكەین كە بە زووترین كات، هۆكارەكانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بكەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بكەنەوە”.
لەلایەكی دیكەوە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی مێردینی كرد و ڕایگەیاند، پێویستە تۆمەتبارانی هێرشەكە دادگاییبكرێن و توركیا بەدواداچوون بۆ ڕووداوەكە بكات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند، لەگەڵ توركیا لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی مێردین دەكەین.

لە ماوەی ڕابردووشدا چەند جارێك هاووڵاتیانی باشووری كوردستان لە باكووری كوردستان و توركیا ڕووبەڕووی هێرش و پەلامار بوونەتەوە.

فیلمی ڕزگاركردنی دەستبەسەركراوەكانی توركیا لە موسڵ نمایشكرا
پێت فیلمی ڕزگاركردنی دەستبەسەركراوەكانی توركیا لە موسڵ نمایشكرا
شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكات
دوات شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتیی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێدەكات
پەیوەنیدر