بە هۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆی هاندەران لە بەسڕە كەسێك گیانی لەدەستداو 60 كەس بریندار بوون.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەئەنجامی دروستبوونی پاڵەپەستۆی هاندەران لە دەوروبەری یاریگای دارخورما لە پارێزگای بەسڕە لە باشووری عێراق، كەسێك گیانی لەدەستداو 60 كەس بریندار بوون.
ئاژانسەكە دەڵێت، لە نێو بریندارەكاندا حاڵەتی سەخت هەیە.
بەپێی زانیارییەكان، یاریگاكە پڕبووە لە هاندەر لەكاتێكدا هێشتا شەش كاتژمێر ماوە بۆ دەستپێكردنی یارییەكە.
كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری وەرزشی بەسرە، یاری كۆتایی خولی ٢٥ی جامی كەنداو، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان بەڕێوەدەچێت.
پاڵەوانێتییەكە لە ٦ی ١ لە شاری بەسرە دەستیپێكرد، بە بەشداریی ٨ هەڵبژاردەی عێراق، قەتەر، سعودیە، كوێت، عومان، بەحرەین، ئیمارات و یەمەن.