سوودەكانی لیمۆ بەسڕایی



لیمۆی ڕەش كە بە لیمۆ بەسڕایی ناسراوە و لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبی و عێراق و ئێران وەك بەهاراتێك بەكار دێت : لیمۆی فرێش دەخرێتە ناو ئاوی گەرم تا پلەی كوڵاندن و بۆ نزیكەی ( ٩٠ چركە ) دەهێڵێنرێتەوە و دواتر دەردهێنرێت لە بەرهەتاو وشك دەكرێتەوە و ڕەنگەكەی ڕەش یا قاوەیی تۆخە.

كۆمەڵێك سوودی تەندروستی هەیە كە گرنگترینیان ئەمانەن :
١ – دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و كانزاكان: بڕێكی باشی ڤیتامین ( C ) و چەند جۆرێك ڤیتامین( B ) و كانزای وەك پۆتاسیۆم و كالسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە.
٢ – پاراستنی تەندروستی دڵ ؛ بەسوودە بۆ ماسولكەكانی دڵ و بەهێزكردنی لە ڕێگای كەمكردنەوەی دڵ پەلە پەل كردن و ڕێكخستنی لێدانی دڵ و سووڕی خوێن ، هەروەك چۆن ماددە دژە ئۆكسانەكانی ناوی یارمەتی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ دەدات .
٣ – یارمەتی پاككردنەوەی جەستە دەدات لە ماددە ژەهراوییەكان چونكە كۆئەندامی هەرس پاك دەكاتەوە بە هۆی بوونی تایبەتمەندی دژەبەكتریاوە.

٤ – خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی ڕیخۆڵەكان: بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ڤیتامین سی ، دەتوانرێت لەگەل گێزەر بخورێت كە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی.
٥ – بەهێزكردنی تەندروستی خانمان دوای منداڵبوون: بە هۆی بوونی بڕێكی باش لە ڤیتامین و كانزاكان هەروەها یارمەتی بەهێزكردنی تەندروستی ئێسقان و ددانەكان ئەدات و ڕێگری لە نەرم بوونەوەی ئێسك و نەخۆشییەكانی جومگەكان دەگرێت .
٦ – باشتر كاركردنی كۆئەندامی دەمار و پاراستنی تەندروستی مێشك و دەمارەكان.
٧ – بە سوودە بۆ كاتی سك چوون و ژەهراوی بوون بە خۆراك.

شێوازی بەكارهێنانی :
یان لە كاتی چێشت لێنان بەكار دێت لە ناو شۆربا یا شلە یان دەكرێت بە شێوەی شەربەت لەگەڵ گێزەر یان وەك چای لیمۆ بەسڕایی بخورێتەوە.

ئامادەكردنی، دكتۆر كامەران ڕەسول ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

پاڵەپەستۆی هاندەران لە بەسڕە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
پێت پاڵەپەستۆی هاندەران لە بەسڕە كوژراو و برینداری لێكەوتەوە
ڕۆژئاوای كوردستان لەململانێی ئەمریكا و ڕووسیا و چیندایە
دوات ڕۆژئاوای كوردستان لەململانێی ئەمریكا و ڕووسیا و چیندایە
پەیوەندیدار