خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە كۆڕێكدا لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، پرۆژەی ئێرانی یەكنەتەوە شكستیهێناوە و ئێرانی نوێ لەسەر بنەمای فرەنەتەوەیی ڕێكدەخرێتەوە.
خالید عەزیزی لە كۆڕێكی هاوبەشدا لەگەڵ میری گلیندۆن ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند، پرۆژەی ئێرانی یەكنەتەوە شكستیهێناوە و ئێرانی نوێ لەسەر بنەمای فرەنەتەوەیی ڕێكدەخرێتەوە.
ناوبراو داواشی لە پەرلەمانی بەریتانیا و دەوڵەتی بەریتانیا كرد، هاوكار بن بۆ پێكهێنان و هاتنەسەر كاری دەسەڵاتێكی دێموكرات و ئازادیخواز لە ئێران.
عەزیزی ئاماژەی بە ئەوەشكرد، چیدیكە ئێرانی ئەمڕۆ ئێرانی چەند دەیەی پێشتر نییە و گەلانی دیكەی ئێرانیش ئەو گەلانەی ڕابردوو نین و هەموو ئەوروپا و كۆمەڵگەی جیهانی دەبێت، ئەوە بزانن ئێران وڵاتێكی فرە نەتەوەیە.
ماوەی سێ مانگ زیاترە شەپۆلی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لەسەرتاسەری ئێراندا سەریهەڵداوە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی كچە كوردی شاری سەقزەوە دوای دەستگیركرانی لەلایەن پۆلیسی ئادابەوە.