ئەنشیلۆتی زۆربەی ئەستێرەكانی یانەی شاهانە دووردەخاتەوە



كارڵۆ ئەنشیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید، لیستی تیپەكەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەكەی ڤیاڕیاڵ كە سبەنیێ‌ پێنج شەممە لە چوارچێوەی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، ڕادەگەیەنێت.

لیستی ڕیاڵ مەردید، دوورخستنەوەی دێڤید ئەلابا و چوارمینی و لۆكاس ڤاسكیز و دانی كارڤاخاڵ و لۆكا مۆدریچ، بەخۆوە دەبینێت بەهۆی پێكانەوە.

ئەنشیلۆتی بڕیاریداوە هەریەك لە ماریۆ مارتین و ڤینیسیۆس تۆماس لە تیپی لاوان “كاستیا”وە بانگ بكات.

لیستەكەی ڕیاڵ مەدرید بەمشێوەیە دەبێت:

گۆڵپارێز: كۆرتوا – لونین – لویس لوپێز

بەرگری: میلیتاو – فاییخو – ناچو – أودریوزۆلا – رودیجر – میندی – توبیاس

ناوەڕاست: تۆنی كروس – كامافینجا – ڤاڵڤیردی – دانی سیبایوس – ماریو مارتین

هێرشبردن: هازارد – بنزیما – ئەسینسیۆ – ڤینیسیوس جۆنیۆر – رودریگو – ماریانو دیاز

 

دەریای مردوو لە ئەردەن وشك دەكات؟
پێت دەریای مردوو لە ئەردەن وشك دەكات؟
غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا
دوات غەرامەی ون كردنی كارتی نیشتمانی دیاریكرا
پەیوەنیدر