پارێزگای بەسرە، سبەینێ پێنج شەممە لە پارێزگاكەدا دەكاتە پشووی فەرمی.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕاگەیاندنی پارێزگای بەسرەوە بڵاوكرایەوە”ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە ڕایگەیاندووە، سبەینێ پێنج شەممە ڕێكەوتی 19ی كانوونی دووەم، دەكرێتە پشووی فەرمی، لەپێناو ئاسانكاریی بۆ گواستنەوەی جەماوەر بۆ یاریی كۆتایی كەنداو 25″.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پشووی فەرمی، فەرمانگە ئەمنی و تەندرستییەكانی لێبەدەردەكرێت”.
سبەینێ پێنج شەممە لە كاتژمێر 7:00ی ئێوارە، هەڵبژاردەی عیراق لە یاریی كۆتایی كەنداو25 كە لە بەسرە بەڕێوەدەچێت، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی عومان دەبێتەوە.