قەبارەی بودجەی 2023 ئاشكرا دەكرێت



ڕائید فەهمی سكرتێری حزبی شیوعی عیراق، قەبارەی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا دەكات و دەڵێت لەڕێی زانیارییە دزەپێكراوەكانەوە بەدەستی گەیشتووە.

بەپێی تویتێك كە لەلایەن فەهمییەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكرایەوە”هەندێك لە زانیارییە دزەپێكراوەكانی پەیوەست بە بودجەی 2023 ئاماژە بە قەبارەی بی پێشینەی بودجەكە دەكەن، لەو بارەیەوە جەخت لەسەر گرنگی ڕەچاوكردنی توانای لەخۆگرتن و ڕاپەڕاندنی دەوڵەت دەكەینەوە، سەبارەت بە ئابوری نیشتمانی و خەرجی بەسود لە تەرخانكردنەكاندا”.

سكرتێری گشتی حزبی شیوعی عیراق دەڵێت”گەر تەرخانكردنەكان لەسەرو تواناكانەوە بوون، ئەوا پارەكە دەكرێتە ئامانج بۆ گەندەڵكاران و بەهەدەردان، یان بلوككردن”.

 

 

دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند ناوچەیەكی دیكە
پێت دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند ناوچەیەكی دیكە
داوای ئەنجامدانی نوێژە بارانە دەكرێت
دوات داوای ئەنجامدانی نوێژە بارانە دەكرێت
پەیوەنیدر