دیندار زێباری: لە هەر 778 هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە



ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەزار و 262 میدیای دیجیتاڵی و ڕۆژنامەوانی مۆڵەتیان بەدەستهێناوە و لە هەر 778 هاووڵاتییەكی هەرێمی كوردستان یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە.

دیندار زێباری ، ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندووە، كە لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا هەزار و 262 میدیای دیجیتاڵی و ڕۆژنامەوانی مۆڵەتیان بەدەستهێناوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هەشت هەزار ڕۆژنامەنووس هەیە، هەزار كەسیش هەن، كە بەبێ ئەندامێتی سەندیكای رۆژنامەنوسان كار دەكەن.

ئاشكراشیكردووە، كە لە هەر 778 هاووڵاتی هەرێمی كوردستان، یەكێكیان ڕۆژنامەنووسە، جگە لەوەش هەر گروپێك كە لە چوار هەزار و 901 هاووڵاتی پێكهاتووە، یەكسانە بە یەك میدیای ئەلیكترۆنی یان ڕۆژنامەوانی.

عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەكات
پێت عێراق پارەی دوو ساڵی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەكات
دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند ناوچەیەكی دیكە
دوات دابەشكردنی نەوت دەگاتە چەند ناوچەیەكی دیكە
پەیوەنیدر