سەردێر

یاریزانێکی جەزائیر گیانی لەدەستدا

دوای بەشداریکردنی لەیارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی

خەڵک

بیلال بنحامودا، یاریزانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی جەزائیر، لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا، کە شەوی پێنجشەممە، راستەوخۆ دوای بەشداریکردنی لەیارییەکی دۆستانەی نێودەوڵەتی بەرامبەر کۆنگۆی دیموکرات، کە تێیدا گۆڵێکی تۆمارکرد و بە ئەنجامی 3-0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا روویدا.

یانەکەی بیلال کە یاری بۆ کردووە بڵاویکردۆتەوەئیدارەی یانەکەیان کە ئیتحاد عاسیمەیە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بن حەمودە دەکات دوای کۆچیدوایی یاریزان بیلال بن حەمودا و ئیلهامبەخشین بۆ سەبر و دڵنەوایی خێزانەکەی

بیلال بنحامودا (24 ساڵ) لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی دەرکەوت و هەروەها سەرنجی لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕاکێشا لە میانی پاڵەوانێتی چوارلایەنەداکە ئێستا لە جەزائیر بەڕێوەدەچێت، بە بەشداریی هەریەک لە سەنیگال و نیجەر و کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ، وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقابۆ یاریزانانی ناوخۆ کە بڕیارە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ لە جەزائیر بەڕێوەبچێت.

ئەو یاریزانە لەكاتی گەڕانەوەی لەگەڵ هاوڕێیەكی بۆ ماڵەكەی خۆی لە شاری هاجۆت، نزیكەی 70 كم لە یاریگای “5ی تەمموزی جەزائیرەوە دوورە، كەیاریی هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر كۆماری دیموكراتی كۆنگۆی تێدا ئەنجامدرا، تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو.