سەردێر

عێراق میوانداری پاڵەوانێتیی خوار ٢٣ ساڵانی رۆژئاوای ئاسیا دەکات

هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە پاڵەوانێتییەکە ڕادەگەیەنرێت

 

خه‌ڵك

یەکێتی تۆپی پێی عێراق میوانداریکردنی پاڵەوانێتی خوار ٢٣ ساڵى رۆژئاواى ئاسیاى راگه‌یاند .

مەهدی كەریم، بەڕێوەبەری كارگێڕی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی رایگەیاند: یه‌كێتیی رۆژئاوای ئاسیا ئاگادارى كردوونه‌ته‌وه‌ لە رێكخستنی پاڵەوانێتی خوار 23 ساڵ لە عێراق له‌ به‌روارى 3-18ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ.

مه‌هدى ڕاشیگەیاندووه‌، وردەکاری ڕێکخراوەیی پەیوەست بە میوانداری و ئه‌و شارانه‌ى یارییه‌كانى تێدا ئه‌نجامده‌درێت پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی پەیوەست بە پاڵەوانێتییەکە ڕادەگەیەنرێت.