سەردێر

كیرۆش وازی هێنا و ڕاهێنەرێكی گەورە سەركردایەتی هەڵبژاردەی عیراق دەكات

خەڵك-
دوای ئەوەی دانوستانەكان كە زیاتر لە دوو هەفتەیان خایەند و هیچ ئەنجامێكیان نەبوو لەگەڵ كارلۆس كیرۆش ڕاهێنەری پورتوگالی، یەكێتی تۆپی پێی عیراق لەگەڵ یەكێك لە ڕاهێنەرە جیهانییەكان بۆ سەركردایەتی “شێرەكانی ڕافیدەین” لەماوەی داهاتوودا، گەیشتە ڕێكەوتن.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەكان، دیك ئەدفۆكاتی هۆڵەندی، دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی هەڵبژاردەی عیراق، پاش ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر ئەو بۆندە دەربڕی كە پێشكەشی كرا، تا كاریی ڕاهێنانی پاڵەوانی ئاسیای 2007.، بۆ ماوەكانی داهاتوو بگرێتەدەست.

سەرچاوەكان دەڵێن، لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو، بە فەرمی گرێبەستەكە لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ڕادەگەیەنرێت كە ئەزمونێكی زۆری لە ئەوروپا و ئاسیا هەیە.

یەكێتی تۆپی پێی عیراق، لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێك بۆ ڕاهێنانی “شێرەكانی ڕافیدەین” نەگەیشتتە ڕێكەوتن، دوای ئەوەی دانوستانە لەگەڵ زیاتر لە ڕاهێنەرێك دووچاری شكست بوون، بەر لەوەی لەگەڵ ڕاهێنەری پێشووتری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بگاتە ڕێكەوتنی فەرمی.

هەڵبژاردەی عیراق بۆ تۆپی پێ‌، لە چاوەڕوانی یارییەكانی پاڵاوتنی كۆتایی مۆندیالی قەتەر 2022دایە، كە لە گروپی یەك لەگەڵ هەڵبژاردەكانی ئێران و كۆریای باشوور و ئیمارات و لوبنان و سوریا یاریی دەكات، یەكەم یاریشی لە 2ی ئەیلولی داهاتووە لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆریای باشوورە.