سەردێر

لە 24 كاتژمێردا 4 هەزار كەس بە كۆرۆنا مردن

خەڵك-

لە بەڕازیل لە ماوەی تەنها 24 كاتژمێردا بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە زیاد لە چوار هەزار كەس مردن.

وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل ئاشكرایكرد لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 4.195 كەس بە پەتای كۆرۆنا مردوون.

بەڕازیل ژمارەی دانیشتووانەكەی 212 ملیۆن كەسە، دووهەم دەوڵەتی جیهانە لە دوای ئەمریكا لە زۆری ژمارەی مردوان و تووشبووانی كۆرۆنا، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە لە كۆتایی 2019دا.

تێكڕای مردن بە كۆرۆنا لە بەڕازیل 337 كەسە لە كۆی 13 ملیۆن توشبوو.

هاوكات پسپۆڕان دەڵێن ژمارەی مردووان و توشبووان زۆرترە، بەراورد بە ئامارە فەڕمییەكان.

ئەمە بۆ زۆرینەی وڵاتانی دیكەش هەر راستە، چونكە زۆرێك لە تووشبووان ناچنە نەخۆشخانەكان لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرن و چاك دەبنەوە، بەشێكیش لە ماڵەوە دەمرن تۆمار ناكرێن.