سەردێر

چ وڵاتێك زیانمەندترینی كۆرۆنایە؟

نزیكەی 3 ملیۆن كەس مردوون

خەڵك-

زانكۆی جونز هوبكنزی ئەمریكایی ئاشكرایكرد تێكڕای تووشبوون بە كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاد لە 131.2 ملیۆن كەس و تێكڕای مردن 2.8 ملیۆن كەسە.

بەپێی زانیارییەكانی زانكۆكە تێكڕای توشبووان لە جیهاندا 131.212.766 ملیۆن كەسە و مردنیش 2.845.462 ملیۆن كەسە.

لە ژمارەیەك وڵات لە جیهاندا نەخۆشی كۆرۆنا بەشێوەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆیە هەندێك دەوڵەتی ئەوروپایی ناچاركردووە بە دووبارە سەپاندنەوەی رێوشوێنەكان.

ئەمریكا پلەی یەكەمی هەیە بە 555.001 مردن و 30.706.121 توشبوو.

بەرازیل پلەی دووهەمی هەیە بە 331.433 مردن و 12.984.956 توشبوو.

مەكسێك 204.147 مردن و 2.250.458 توشبوو.
هیندستان 164.623 مردن و 12.485.509 توشبوو.
بەریتانیا 127.078 مردن و 4.373.798 توشبوو.
ئیتاڵیا 111.030 مردن و 3.668.264 توشبوو.
روسیا 98.732 مردن و 4.529.576 توشبوو.
فەرەنسا 96.808 مردن و 4.883.174 توشبوو.
ئەڵمانیا 77.06 مردن و 2.896.329 توشبوو.
ئیسپانیا 75.698 مردن و 3.300.965 توشبوو.