سەردێر

توركیا بەرزترین ژمارەی توشبووانی كۆرۆنای تۆماركرد

لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە بەرزترین ژمارەی توشبووی كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك-

وەزارەتی تەندروستی توركیا تۆماركردنی 44 هەزار و 756 تووشبووی كۆرۆنای راگەیاند تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا، ئەوەش بەرزترین رێژەیە لە سەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە.

بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز ئێستا توركیا پلەی پێنجەم دەگرێت لەسەر ئاستی جیهان لە رووی توشبووانی كۆرۆناوە.

ژمارەی توشبووان لە توركیا هەڵكشا دوای ئەوەی حكومەت رێوشوێنەكانی سوك كرد لە سەرەتاكانی مانگی ئادارەوە، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا ئاستی پێوانەیی تۆماركرد.

سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند رێوشوێنەكان دەستپێدەكەنەوە لە كۆتایی هەر هەفتەیەك لە ماوەی مانگی رەمەزاندا كە لە 13ی ئەپریل.

تێكڕای ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە توركیا گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 445 هەزار تا رۆژی شەممە، لە ئەو ژمارەیە 32 هەزار و 87 كەس گیانیان لەدەست داوە.