سەردێر

تەندروستی جیهانی هۆشداری توند دەدات

جیهان لە مەترسیدایە

خەڵك-

شارەزا و پسپۆڕ لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ماریانگیلا سیماو رایگەیاند نەبوونی یەكسانی لە دابەشكردنی ڤاكسین بەسەر وڵاتان و هەندێك پێكهاتەدا كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەنگی دژی كۆرۆنا.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بە ئەوەش كردووە پێویستە یەكسانی و دادپەروەری هەبێت لە دابەشكردنی ڤاكسیندا بۆ سەركەوتوویی جەنگی كۆرۆنا.

دەشڵێت: باسی شتێك دەكەین كە بواری جێبەجێكردنی هەیە، ئەویش بوونی ویژدانە لە چاودێری تەندروستی، ئەوەش بابەتێكی نوێ نییە، بەڵام بەهۆی پەتای كۆرۆناوە رەوشەكە لە خراپەوە دەگۆڕێت خراپتر.

راشیگەیاند لە هەندێك وڵات كێشە هەیە، وەك نەبوونی ئۆكسجین بۆ نەخۆشەكان، كە سییەكانیان هەویان كردووە، ئەمە كێشەیەكی زۆرە گەورە لە ئێستادا بەهۆی زۆربوونی ژمارەی نەخۆشەكان.

ئەوەشی خستەڕوو كێشەی چاودێری چڕیش هەیە لەسەر تەختەكان، لەگەڵ نەبوونی دەرمان، یان بەرزی نرخەكان لە هەندێك وڵات.

دەشڵێت: كێشە لە بەرهەمی ڤاكسین هەیە لە 2021دا بە راستی ڤاكسین بەشی هەموو كەسێك ناكات لە جیهاندا، ئەمە ئەوەیە كە تەندروستی جیهانی داوای دەكات كە بە هێز هەوڵی بۆ بدرێت بۆ كۆتاییهێنان بە ئەم قۆناغە توندەی كۆرۆنا.