سەردێر

كێن ئەوانەی لە وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا سوودمەنترینن؟

خەڵك-

توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرایكرد ئەو كەسانەی پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون لە هەموو كەس زیاتر سودمەندن لە وەرگرتنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە كە رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ بڵاویكردەوە، توێژەران لە زانكۆی شیڤیڵد لە بەریتانیا توێژینەوەكەیان كردووە، بۆیان دەركەوتووە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر ئەو كەسانەی پێشتر توشی كۆرۆنا بوون، بەراورد بە ئەوانەی توش نەبوون، زۆر كارایە.

ئاماژەیان بە ئەوەش كردووە، توشبووانی كۆرۆنا بە رێژەی حەوت هێندە زۆرتر سود لە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەردەگرن بۆ یەك ژەمە ڤاكسین، بەراورد بە ئەو كەسانەی پێشتر كۆرۆنایان نەگرتووە.

لای خۆیەوە بەشداربوویەكی توێژینەوەكە سوشان دی سیلفا لە زانكۆی شیڤێڵد دەڵێت: بوونی بەرگری زۆرە لە ئەوانەی پێشتر كۆرۆنایان گرتووە، دوای وەرگرتنی ڤاكسینیش سیستمی بەرگرییان بەهێزتر دەبێت.