سەردێر

دووەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە عیراق

خەڵك

عیراق كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆرۆنای لەچوارچێوەی سیستمی نێودەوڵەتی كۆڤاكس بەدەست گەیشت.

نووسینگەی هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاویكردەوە: عیراق یەكەم كاروانی ڤاكسینی كۆرۆنای لەڕێگەی دەستپێشخەری نێودەوڵەتی كۆفاكس بەدەست گەیشت كەپێكهاتووە لە 336 هەزار ڤاكسینی ئەسترازینكا.

نووسینگەی هەرێمایەتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژەی بەوەكردووە: دەستپێشخەری نێودەوڵەتی كۆڤاكس بەنیازە كاروانێكی تری ڤاكسینی كۆرۆنا بگەیەنێتە عیراق لەچەند هەفتەی داهاتوودا كە پێكهاتووە لەیەك ملیۆن و سەد هەزار ڤاكسین.

ئاماژەی بەوەشكردووە: ڕەوانەكردنی كاروانی تریش بۆ عیراق بەردەوام دەبێت لەپێناو پێدانی ڤاكسین بە 20%ی دانیشتووانی ئەو وڵاتە پێش كۆتایی ئەمساڵ.