سەردێر

پێویستە ژنە سپی پێستەكان ئاگاداری كۆرۆنا بن

خەڵك-

دوو توێژینەوەی بەریتانی ئاشكرایان كردووە ئەو ژنانەی لە تەمەنی دەیەكانی 40 و 50 كانی تەمەندان لە دوای چاكبوونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا بۆ ماوەیەكی درێژ تووشی هەندێك گرفتی تەندروستی دەبن.

بەپێی ئەو توێژینەوانە ئەو ژنانە لەگەڵ هەندێك گرفتی تەندروستی پەیوەست بە هەناسەدان و مێشكەوە بەرەوڕوو دەبن.

یەكێك لە توێژینەوەكان ئاماژەی بەوە كردووە دوای پێنج مانگ دەرچوون لە نەخۆشخانە و چاكبوونەوە لە كۆرۆنا ئەوانەی سپی پێستن، یان لە نیوەی تەمەندان یان نەخۆشی شەكرە و سی و دڵیان هەیە تووشی گرفتی تەندروستی درێژخایەن دەبن.

بەشداربوویەكی توێژینەوەكە، دەڵێت ئەو ژنانەی سپی پێستن و تەمەنیان 40 بۆ 60 ساڵە تووشی چەند گرفتێكی تەندروستی دەبن.

توێژینەوەی دووهەمیش باسی لە ئەوە كردووە ئەو ژنانەی تەمەنیان لە 50 ساڵاندایە و لە كۆرۆنا چاكبوونەوە تووشی چەند گرفتێكی تەندروستی گەورە دەبنەوە.