خەڵك-
زانایان لە زانكۆی مانچستەر و نێوەندی مانچستەر بۆ توێژینەوەی پزیشكی گەیشتوون بە ئەو ئەنجامەی پەیوەندی لەنێوان تووشبوون بە كۆرۆنا و كێشەكانی گوێ و بیستن هەیە.
بەپێی ئەنجامی ژمارەیەك توێژینەوە كە لە ئەوبارەیەوە كراوە دەركەوتووە كە ئەوانەی تووشی كۆرۆنا بوون، هاوكات تووشی لاوازی بیستن و كێشەكانی گوێ بوون.
ئەم زانیارییانە كە توێژینەوەكە دەستی كەوتووە پشتی بەستووە بە زانیاریی و تۆماری نەخۆشەكان كە تووشی كۆرۆنا بوون.
كیفین مونرۆ مامۆستای زانستی بیستن لە زانكۆی مانچستەر و بەڕێوەبەری تەندروستی بیستن لە نێوەندی مانچستەر بۆ توێژینەوەی پزیشكی دەڵێت پێویستی هەیە بە ئەنجامدانی توێژینەوەی تەختەیی و دیاریكردنی نمونەی تێگەیشتن و شوێنەوارەكانی درێژمەودای كۆرۆنا لەسەر هۆكاری بیستن.
ئاماژەی بەوەشكرد هەندێك ڤایرۆس دەبنەوە هۆی لەدەستدانی بیستن، بەڵام كاریگەری گەورەی كۆرۆنا دیار نییە.
دەشڵێت: سەرباری ئەوەش بەڵگە هەیە لە سەر بوونی پەیوەندی نەخۆشی كۆرۆنا و بیستن و كێشەكانی گوێ، بۆیە پێویستی بە توێژینەوەی زیاترە.
مونرۆ سەرپەرشتی توێژینەوەیەك دەكات لە بەریتانیا بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر كاریگەری نەخۆشی كۆرۆنا لەسەر بیستن.
بەپێی توێژینەوەكان 13%ی توشبووانی كۆرۆنا و ئەوانەی لە نەخۆشخانە دەرچوون، رایانگەیاندووە گۆڕانكاری لە بیستن و گوێیاندا دروست بووە.