سەردێر

جیهان پێویستی بە 14 ملیۆن ژەمە ڤاكسینە

خەڵك-

گەورە زانای رێكخراوی تەندروستی جیهانی سۆمیا سوامیناسان دەڵێت پەرەدان بە ڤاكسین كارێكی قورس و ئاڵۆزە، بەكارهێنانی ڤاكسین لە ئێستادا سەركەوتنێكی گەورەیە.

سوامیناسان وەڵامی پرسیار و بەدواداچوونەكانی داوەتەوە لەبارەی ڤاكسینەكان لە جیهاندا كە هاووڵاتیان لەسەرانسەری جیهانەوە پرسیاریان لەسەری هەیە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە بەهۆی مردنی 2 ملیۆن و 702 هەزار و 4 كەس لە جیهاندا لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019وە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا سەری هەڵداوە.

هاوكات لە ئەو ماوەیەدا 122 ملیۆن و 241 هەزار و 510 كەس تووشی كۆرۆنا بوون زۆرینەیان نیشانەیان ماوە تا چەند هەفتە یان چەند مانگ دوای تووشبوون.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكرد كێشەی ئێستا ئەوەیە كە چۆن لە ماوەیەكی كەمدا 12 بۆ 14 ملیار ژەمە ڤاكسین بۆ سەرانسەری جیهان دروستبكرێت.

راشیگەیاند ئامانج لە ئەم هەنگاوە بریتیە لە وەرگرتنی ڤاكسین لەلایەن زۆرینەی خەڵكەوە لە زۆرینەی ناوچەكان، هاندانی كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی زۆرتر و زیادكردنی توانای ڤاكسین.