سەردێر

100 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەدرێتە ئەمریكاییەكان

خەڵك-

ئەمریكا لە بەدیهێنانی ئامانجەكەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە لە پێدانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە هاووڵاتیانی ئەمریكا.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئامانجیەتی كە 100 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بدات بە هاووڵاتیانی ئەمریكایی پێش هەفتەیەك لە وادەی دیاریكراو.

كۆشكی سپی رایگەیاند، ئێستا ئەمریكا لە رەوشێكدایە كە دەتوانێت هاوكاری و یارمەتی وڵاتانی دراوسێی بدات وەك كەنەدا و مەكسیك بە ملیۆنان ژەمە ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپێی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشێتد پرێس.

ئەمریكا رۆژی پێنج شەممە ئاشكرایكرد ئیدارەی بایدن پلانی هەیە بۆ پێدانی ژمارەیەكی دیاریكراو لە ژەمە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بە كەنەاد و مەكسیك.

ئەمریكا ئاماژەی بەوە كرد نزیكبوونەوە لە ئامانجی سەرەكی سەرۆكی ئەمریكا بۆ پێدانی 100 ملیۆن ژەمە ڤاكسین بە ئەمریكاییەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا.