سەردێر

كۆرۆنا نەخۆشییەكی دیكەی لەنێوبرد

خەڵك-

ساڵی 2020 بەهۆی پەتای كۆرۆناوە نائاسایی بوو، بەڵام لایەنی ئەرێنیشی هەبوو، بۆ نمونە كۆرۆنا نەخۆشییەكی دیكەی لەنێوبرد لە ئەو ساڵەدا نەما پێچەوانەی پێشبینییەكان.

بەپێی توێژینەوەیەكی ئەمریكایی، نەخۆشییەكی مەترسیداری دەماری كە منداڵان بەشێوەیەكی سەرەكی تووشی دەبن، بڵاونەبووەوە بەشێوەی بەرفراوان بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە.

ئەو نەخۆشییە دەبێتەهۆی لاوازبوونی ماسولكەكان و ئیفلیجی كاتی یان هەمیشەیی و رەنگە مردنیشی بەدواوە بێـت.

ئەم نەخۆشییە ساڵانی پێشتر بڵابووەتەوە، چاوەڕێ دەكرا لە 2020 شەپۆلێكی نوێی بڵاوبێتەوە بەپێی توێژینەوەیەك كە سانگ وو بارك پسپۆڕ لە زانكۆی برینستۆنی ئەمریكایی سەرپەرشتیكردووە.

ساڵی رابردوو بۆ ئەمریكا ئاسایی نەبوو، زیانێكی گەورەی بەر كەوت، بۆیە بەهۆی كەرەنتینە و رێوشوێنەكانی كۆرۆناوە ئەم نەخۆشیە دەمارییە لەوێ بڵاونەبووەوە بەشێوەیەكی فراوان.

بەپێی ئامارەكان لە 2016 دا 153 كەس و لە 2018دا 238 كەس تووشی ئەم نەخۆشییە بوون، بەڵام لە 2020 تەنها 31 كەس توشبوون.