سەردێر

كۆرۆنا قژ هەڵوەرینی زیادكردووە

خەڵك-

كۆمپانیایەكی تایبەتی زانیاریی تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی لە چەند رێگەیەكەوە زانیاری دەستكەوتووە كە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە لە جیهاندا هەڵوەرینی قژ زیادیكردووە.

كۆمپانیای سبیت ئاشكرایكرد بە رێژەی 8% قژ هەڵوەرین زیادیكردووە لە ماوەی 12 مانگی رابردوودا بەتایبەت كۆمپانیاكە پشتی بەستووە بە زانیارییەكان لە ئەمریكا، بەڵام ئەمە دیاردەیەكی جیهانییە.

شیكەرەوەكان رونیان كردەوە كاریگەری كۆرۆنا لەسەر مرۆڤەكان و تەندروستی بەگشتی هەیە، تەنانەت ئەوانەشی كە تووشی كۆرۆنا نەبوون.

یەكێك لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ بەشێوەی كاتی لە ئەنجامی فشاری دەروونی و نەخۆشییەكانی دیكەوەیە.

پەتای كۆرۆنا بووە بەهۆی كەمی جوڵە و گۆڕینی شێوازەكانی خواردن و خواردنەوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر تەندروستی قژ هەیە.

ئەو كەسانەشی تووشی كۆرۆنا بوون، تووشی هەڵوەرینی قژ بوون بەهۆی فشاری دەروونی و هەوكردنەكانی جەستەوە بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

پسپۆڕان بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ بە پێویستی دەزانن ئەم كارانە بكرێت، ئەوانیش بەهێزكردنی تەندروستی، بەكارهێنانی شامپۆی گونجاو، زیادكردنی جوڵە، كەمكردنەوەی شەكر، كەمكردنەوەی گرژیی دەروونی و دواتر سەردانكردنی پزیشكی پێست بۆ كەڵك وەرگرتن لە رێنماییەكانی.