سەردێر

ژنان لەبەرامبەر كۆرۆنا بەهێزترن

خەڵك-

پسپۆڕێكی ئەڵمانی بواری ڤایرۆسەكان بۆ رادیۆی باكوری ئەڵمانیای ئاشكراكردووە پیاوان مەترسی تووشبوونیان بە كۆرۆنا زۆر لەسەرە، بەڵام كاریگەرییەكەی لەسەر ژنان كەمە.

ژمارەیەك لە پسپۆڕانی ڤایرۆسەكان ئاشكرایانكردووە لە ماوەی رابردوودا كە پیاوان و ژنان تووشی كۆرۆنا دەبن بە نزیكەی تێكڕایی، بەڵام پیاوان مەترسییان زیاتر روبەڕوویان دەبێتەوە بەراورد بە ژنان.

پیاوان مەترسی مردنیان بەراورد بە ژنان زۆرترە بەپێی ژمارەیەك توێژینەوە و ئامار.

بەپێی ئامارەكان لە ئەڵمانیا ژمارەی مردووانی پیاو بە كۆرۆنا دوو هێندەی ژنانە لە تەمەنەكانی 40 ساڵان بۆ 69 ساڵاندا.

هاوكات تووشبووانی پیاوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رێژەی 20% زیاتر پێویستیان بە چوونە نێو نەخۆشخانە دەبێت بۆ چارەسەركردن.

ئەو پسپۆڕە ئەڵمانییە، كاریگەری گەورەی كۆرۆنای لەسەر پیاوان گەڕاندووەتەوە بۆ زۆری جگەرەكێشان، خواردنەوەی مادە كحولییەكان، كە جگەرەكێشان و خواردنەوەی مادە كحولییەكان مەترسیدارترین هۆكاری نەخۆشی مرۆڤن، كە ژنان كەم بەكاریاندەهێنن بەراورد بە پیاوان.

ئاماژەی بەوەشكردووە ژنان سیستمی بەرگری بەهێزی جەستەیان هەیە بەهۆكاری بۆماوەیی و هۆرمۆنی، بۆیە ڤایرۆسەكە كاریگەری كەمە لەسەر جەستەی ژنان.