سەردێر

كامێرای شێرپەنجە دۆزرایەوە

خەڵك-

زانایان لە بەریتانیا توانیویانە لە رێگەی دروستكردنی كامێرایەكی بچوكەوە بەهۆی حەبێكەوە نەخۆشی شێپرچەنجە ئاشكرا بكەن، ئەمەش بە شۆڕشێك دادەنرێت لە دۆزینەوە و چارەسەركردنی ئەو نەخۆشییەدا بەپێی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ.

سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد ئەو حەبە ناسراوە بە كامێرای شێرپەنجە و و لە ناوەوە وێنە تۆمار دەكات بۆ گەڕان بە دوای نیشانەكانی نەخۆشییەكەدا .

كامێراكە، دەرئەنجام پێشكەش دەكات لە ماوەی 5 سەعاتدا، دەستەی نیشتمانی خزمەتگوزاری تەندروستی بەریتانیا توانیویەتی زیاد لە 11 هەزار نەخۆش بخاتە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییەوە بۆ ئەزموونكردن.

لە حاڵی سەركەوتنی ئەم ئەزموونە نوێیەدا دۆزینەوەی نەریتی سنووردار دەبێت.

جینیفیف ئێدواردز پسپۆڕ دەڵێت: ئەم حەبە توانای هەیە لە دەرخستنی نیشانەكانی نەخۆشی ئەو كەسانەی تووشی شێرپەنجە بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەم ئامێرە هاوكار دەبێت لە دیاریكردنی ئاستی نەخۆشییەكان و ئەوانەی پێویستی خێرایان هەیە بە ئەزموون و پشكنین.