سەردێر

جۆرە مەترسیدارەكانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكرێن

 

خەڵك-

پسپۆڕێكی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جۆر و نەوە مەترسیدارەكانی كۆرۆنا ئاشكرا دەكات.

ماریا ڤان كیركوف پسپۆڕی نەخۆشی و پەتاكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرای دەكات رێكخراوی تەندروستی جیهانی بە هاوكاری دەستە نێوخۆییە تەندروستییەكان لە سەرانسەری جیهاندا خەریكی لێكۆڵینەوەن لە 3 نەوە و جۆری كۆرۆنای گۆڕاو كە سەرچاوەی نیگەرانی و بڵاوبوونەوەی زیاترن لە جیهاندا.

كیركوف لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوە دەكات، نەوە نوێیەكانی كۆرۆنای گۆڕاو سەرەتا جۆری بی 1.1.7 لە بەریتانیا دۆزرایەوە، گۆڕاوی دووهەم بی 1.351 بۆ یەكەمجار لە باشوری ئەفریقا دۆزرایەوە، گۆڕاوی سێهەم پی .1 بۆ یەكەمجار لە بەرازیل دۆزرایەوە و لەنێو هاتووان بۆ ژاپۆن بڵاوبووەوە.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی هەڵدەستێت بە چاودێریكردنی گۆڕاوەكانی كۆرۆنا لە رووی بڵاوبوونەوە و گواستنەوە و كاریگەرییان و دیاریكردن و چارەسەركردن و ڤاكسینەكانیان.

كیركۆف دەڵێت: تا ئێستا بەپێی زانیارییە بەردەستەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی جۆرەكانی بی 1.1.7 و بی 1.351 زیاتر بڵاودەبنەوە بە خانەكانی لەشدا زۆر بە ئاسانی.

ئاماژەی بەوەشكرد تا ئێستا گواستنەوەی جۆری پی .1 بەدینەكراوە، بەڵام لە ژێر لێكۆڵینەوەدایە ئێستا.

ئاشكراشیكرد بەپێی توێژینەوەكان لە بەریتانیا جۆری بی 1.1.7 زۆر توندە و لێكۆڵینەوە لەسەر كاریگەری ڤاكسینەكان دەكرێت لەسەری، بەپێی زانیارییەكان ڤاكسینەكان كاریگەری باشیان هەیە لە دژی گۆڕاوەكانی بی 1.1.7 و بی 1.351.