سەردێر

زیاتر لە 8 هەزار كەس لە ئێران تووشبووانی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8010 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 8010 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 93 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ ملیۆنێك و 689 هەزار و 692 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 60 هەزار و 687 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.