سەردێر

بێ دەرمان فشاری خوێن دابەزێنە

خەڵك-

بەرزبوونەوەی فشاری خوێن یەكێك لەو نەخۆشییە درێژخایەنانەیە ئێستا خەڵكێكی زۆر بە دەستییەوە دەناڵێنن، پسپۆڕان و پزیشكان چەند رێگایەكیان داناوە بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەبێ دەرمان.

بە رای پسپۆڕان 10 هەنگاو هەن دەبنەهۆی دابەزاندنی فشاری خوێن بەبێ دەرمان، بەڵام پێویستیان بە پابەندبوونی تەندروستی هەیە.

یەكەم رێگا بریتییە لە دابەزاندنی كێش، چونكە زیادبوونی كێش هۆكاری زۆر لە نەخۆشییەكانە، كەمكردنەوەی یەك كیلۆ گرام یەك میلیمیتر فشاری خوێن دادەبەزێنێت.

رێگای دووهەم بریتییە لە وەرزش كردن كە بە رای پسپۆڕان هەفتانە 150 خولەك و رۆژانە نیو سەعات وەرزش كردن پێویستە، چالاكی جەستەیی دەبێتەهۆی دابەزاندنی فشاری خوێن لەنێوان 1 بۆ 8میلیمیتر.

رێگای سێهەم بریتییە لە شێوازی خواردن بە جۆرێك خواردنی خێرا و پڕ خوێ و شەكر نەخورێت، پزیشكان ئامۆژگاری نەخۆشەكان دەكەن پۆتاسیۆم بخورێت چونكە كار دەكات لەسەر كەمكردنەوەی زیانەكانی سۆدیۆم.

چوارەمیش بریتییە لە كەمكردنەوەی سۆدیۆم لە خواردندا لەخواردن و زیادكردنی هەندێك خۆراكی رووەكی.

لە خاڵی پێنجەم و شەشەمدا باس كراوە لە دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنەوەی مادە كحولییەكان، لەگەڵ كەمكردنەوەی مادەی كافاین كە لە چا و قاوەدا هەیە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

حەوتەم پسپۆڕان ئامۆژگاری نەخۆشەكان دەكەن دووربكەونەوە لە گرژی و ئاڵۆزی و كاردانەوە و توڕەبوون.

نۆیەم بریتییە لە چاودێریكردنی فشاری خوێن لە ماڵەوە ئەویش سەردانكردنی پزیشكە بەشێوەی رێكخراو.

لە خاڵی كۆتایی كە دەیە هاتووە پێویستە كەسی توشبوو هاوكاری بكرێت لە دەوروبەری.