سەردێر

تەمیمی: تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق زیادیكردووە

خەڵك
وەزیری تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت: تووشبووانی كۆرۆنا زیادیكردووە بەتایبەت لەنێو منداڵان.


حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق جەختیكردەوە، لە پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستییەكان و ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی لەپێشەوەیان بەستنی دەمامك و داوای لەتیمە تەندروستییەكان كرد دەمامك بەبێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتیان دابەش بكەن.

وەزیری تەندروستی عیراق ئەوەشی ئاشكرا كرد، زیادبوون لەژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 20% تووشبووەكان مەترسیدارن و ڕێژەی تووشبوون لەنێو منداڵان بەرزە.