سەردێر

ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە سلێمانی

خەڵك
لە سبەینێوە ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە سلێمانی و دەست بە پێدانی ڤاكیسینەكە دەكرێت.


دكتۆر هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو بەشە ڤاكسینەی كۆرۆنا كە بۆ هەرێمی كوردستان دابین كراوە، بڕەكەی 5 هەزار ڤاكسینە لەو بڕە 1000یان بۆ كارمەندانی كونسوڵگەری چینە ئەو بڕەشی كە دەمێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان بەشی پارێزگای سلێمانی لە 43% یە، كە دەكاتە هەزارو 720 ژەمە ڤاكسین.

دكتۆر هێرش سەلیم وتیشی: لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی 31 مەڵبەندی تەندروستیمان ئامادەكردووە كە 12 ی لە ناو سەنتەری شاری سلێمانین ، ئەوانەی تر دابەشكراوە بەپێی شوێنی جوگرافی، كە هەموویان ئامادەكراون كە 420 كارمەندی تەندروستی ئامادەكراون بۆ ئەوەی بەشداربن لە تیمی كوتان بە ڤاكسین.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا: بڕیارە سبەینێ بەشی سلێمانی لە بڕە ڤاكسین بگاتە دەستمان و تیمەكانمان دەستبە كوتان بكەن.