سەردێر

منداڵانی پێش شاشە تووشی زۆرخۆری دەبن

خەڵك-

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئاشكرایكردەكات دانیشتنی ماوەدرێژی منداڵان بە دیار شاشەكانەوە زیانێكی زۆری تەندروستییان لێ دەدات.

توێژەران لە ئەمریكا توێژینەوەیان كردووە لە سەر منداڵی تەمەن 9 بۆ 11 ساڵان كە كاتی زۆریان لە بەردەم شاشەكاندا بەسەركردووە لە ئامێرە زیرەكەكان، بۆیان دەركەوتووە تووشی زۆر خۆری دەبن لە دوای ساڵێك.

بەپێی دیراسەكە سۆشیال میدیا و سەیركردنی فیلم و بابەتەكانی دیكە لە هۆكارە سەرەكییەكانن.

بەپێی توێژەران هەر سەعاتێك كە منداڵێك بەسەریدا دەبات لە پێش شاشەكاندا، بە رێژەی 62% لە دوای ساڵێك ئاستی زۆرخۆری بەرز دەكاتەوە و فیلم و دراما بە رێژەی 39% لە شاشە گەورەكانەوە.

جیسۆن ناگاتا سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە و پسپۆڕی پزیشكی منداڵان لە زانكۆی كالیفۆرنیا دەڵێت ئەو منداڵانەی لەبەردەم شاشەن تووشی زۆرخۆری دەبن.

ئەم توێژینەوەیە ئاماژەی بەوە داوە منداڵەكان لە ماوەیەكی كەمدا بڕێكی زۆر خواردن دەخۆن، بەرگە ناگرن لە بەرامبەر خواردندا، هەست بە برسێتی دەكەن.

توێژەران هۆشدارییان داوە لە زۆرخۆری منداڵان كە هەڕەشە لە ژیانیان دەكات دەبێتەهۆی نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە و خوێن.

توێژەران سودیان لە 11025 منداڵ لە تەمەنی 9 بۆ 11 ساڵیدا بینیوە بۆ توێژینەوەكەیان.