سەردێر

تەندروستی هۆشداری لە كارەساتێك دەدات

2 ملیار و 500 هەزار كەس هەستی بیستن لەدەست دەدەن

خەڵك

چاوەڕێدەكرێت نزیكەی دوو ملیار و 500 هەزار لەسەرانسەری جیهاندا تا ساڵی 2050 تووشی كێشەی بیستن ببن، واتا لە هەر چوار كەسێك، یەك كەس تووشی كێشەی بیستن دەبێت بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی كە ئەمڕۆ بڵاویكردەوە و داوای چارەسەری بە پەلە دەكات بۆ زیادكردنی چاودێری بۆ لەدەستنەدانی بیستن و چارەسەركردنی.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیەنراوێكدا روونیكردەوە نزیكەی 700 ملیۆن كەس پێویستیان بە ئەوەیە چارەسەری گوێیەكانیان بكرێت و خزمەتگوزاری دووبارە شیاندنەوەیان بۆ دابین بكرێـت.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی بیستنەوە، دەكرێت، خۆ لابدرێت لە 60%ی نەخۆشی و لەدەستدانی بیستنی منداڵان لە رێگای ڤاكسین و باشكردنی چاودێری دایكان و لەدایكبووانی نوێ و ئاشكراكردنی پێشوەختەی هەوكردنی گوێی ناوەڕاست و چارەسەركردنی.

راپۆرتی تەندروستی جیهانی لەبارەی گەورەكانەوە رێنمیایی داوە بە پارێزگاری لە گوێییەكان و چاودێریكردنیان و خاوێنڕاگرتنیان.

لای خۆیەوە تیدروس ئەدهانوم رایگەیاند لەدەستدانی بیستن كە توانای چارەسەری نەبێت دەبێتەهۆی دروستكردنی كاریگەرییەكی وێرانكەر لەسەر توانای خەڵك لە بەردەوامیدان بە خوێندن و بژێوی ژیان و باری دەروونی.

داواشیكردووە پشكنین بكرێت لە ساتە ستراتیژییەكانی ژیاندا چونكە زۆرینەی نەخۆشییەكانی گوێ دەتوانرێت چارەسەر بكرێن.