خەڵك
بەڕێوەبەری جێبەجێكاری خزمەتگوزارییە خێراكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی مایك رایان رایگەیاند سەرەڕای كەمبوونەوەی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەندێك وڵات بەهۆی ڤاكسین و داخستنەوە، بەڵام جارێ زووە باس لە ئەوە بكرێت كە ئەمساڵ كۆرۆنا كۆتایی دێت.
رایان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە ژنێڤ راشگەیاند پێدانی ڤاكسین بۆ ئەو كەسانەی زۆرتر مەترسی توشبوونیان لەسەرە و كارمەندانی چاودێری تەندروستی كارئاسانی دەكات بۆ كەمكردنەوەی ترس و كارەسات و كەمكردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەكان و ڤایرۆسەكە لە ژێر كۆنترۆڵدا دەهێڵێتەوە.
راشیگەیاند، ڤاكسین دانانی كاریگەری نییە لە سەر مەترسی مردن یان چاكبوونەوە، بەڵكو كاریگەرییە لەسەر بڵاوبوونەوە و گواستنەوە، ئەنجامی خێرای دەبێت لەسەر نەهێشتنی نەخۆشییەكە.
ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا بەرزبووەوە لە هەفتەی رابردوو بۆ یەكەمجار لە ماوەی دوو مانگدا لە 4 بۆ 6 ناوچەی ئەمریكا، ئەوروپا، باشوری خۆرهەڵاتی ئاسیا، خۆرهەڵاتی دەریای نێوەڕاست بەپێی رۆژنامەی گاردیان.
بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی تیدروس ئەدهانوم دەڵێت: ئەمە جێگای بێهیواییە، بەڵام كتوپڕ نییە، ئێمە هەوڵ دەدەین لە هۆكارەكانی گواستنەوەی تێبگەین.
رونیشیكردەوە هۆكارەكانی بڵاوبوونەوە پەیوەندی هەیە بە سوككردنی رێكارەكانی روبەروبونەوەی كۆرۆنا، بەردەوامی دەركەوتنی نەوە و جۆری نوێی كۆرۆنا و پابەندنەبوونی خەڵك بە خۆپارێزی.