بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووەوە و چەند بڕیارێك دەركرا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی كۆبوونەوەكە ئاشكرایكردووە:” لەبەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كۆبووە”.
ڕوونیشكراوەتەوە:” كۆبوونەوەكە خۆئامادەكردن بۆ شەپۆلی نوێ و كۆڤیدی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گۆڕانكارییەك لە كۆرۆنای گۆڕاودا و دروستكردنی لیژنەی تایبەت بۆ كۆی بەش و سێكتەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنابوو”.
ئاماژەبەوەش دراوە:” ئامادەكردنی تیمی تایبەت بۆ پشكنین و پاراستنی هاووڵاتیان و پتەوكردنی ڕێگا خۆپارێزییەكان بڕیاریان لەسەر درا”.
خەڵك – بەشی هەواڵ