سەردێر

د.سامان بەرزنجی: حاڵەتەكانی ئێستا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: حاڵەتەكانی ئێستای كۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان كە بازدان بەسەر ڤایرۆسەكە هاتووە.

لاپەڕەی فەڕمی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ڕایگەیاندووە، حاڵەتەكانی ئێستای كۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان كە بازدان بەسەر ڤایرۆسەكە هاتووە، دەشڵێت: ڕێكارەكانی هەرێم هەمان ڕێكارەكانی چارەسەركردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو. پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشكی چارەسەر ببینێت نەوەك خۆی دوابخات.

د. سامان بەرزنجی دووپاتیشیكردووەتەوە، ڤایرۆسی نوێ پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە.

هەروەها، وەزیری تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، كەسوكار و نزیكانی تووشبووی كۆڕۆنا پێویستە پشكنینی تاقیگە بكەن و خۆیان كەرەنتین بكەن تا كەسانی تر تووش نەكەن.

خەڵك – بەشی هەواڵ