سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بەباشترین شێوە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش بكرێت.
د. هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی كەناڵی فەڕمی یەكێتی ڕاگەیاند: زیاتر لە هەزار تێستی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بەردەستە.
د. هێرش سەلیم وتیشی: ئەو كەسانی گومانی تووشبوون بەكۆرۆنای نوێیان لێدەكرێت پشكنینیان بۆ دەكرێت.
هاوكات جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشیكرد: سەرەتای مانگی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنا دەگاتە عیراق و لەشاری سلێمانیش ئامادەكاری كراوە بۆ ئەوەی ڤاكسینەكە بەسەر هاووڵاتیان و كەسانی بەتەمەندا دابەش بكرێت.
خەڵك – بەشی هەواڵ